دادپەروەری ون لە کۆمەلگەکانی دوای جەنگ

تاکە شتێکی باش لەجەنگدا ئەوەیە کەکۆتایی دێت..! بەڵام چی ئەکرێت لەگەڵ ئازاری هەزاران دیل و تێکدانی باری دەرونی وجەستەییان ؟ چی دەکرێت لەگەڵ ئازاری خێزانی قوربانیان؟..

چی سەبارەت بە ئازاری خیزانی ونبوان؟..دەتوانرێت چی بکرێت بۆ ئەو ئافرەت ومنداڵانەی کە دەست دریژییان کراوەتە سەر و ئازار و برینەکانیان کە دەیان ساڵە لەگەڵیدا دەژین و تاکۆتایی ژیانیان بەردەوام دەبێت ؟.. چی سەبارەت بە کوشتنی کەسانی بەتەمەن؟ کوشتنی منداڵان؟  کە تائێستا بکەرەکانیان دەستی یاسایان پێنەگەشتوە و بەردەوامن لە ژیانی ئاسایی خۆیان و هەندێکیان لێرەولەوێ شاهیدی پێشەوەی ڕوداوەکانن.

یاسا بەرامبەر هەموئەوانە دەستە وەستانە … یاسا هەست وسۆزی مرۆڤ ناناسێت ، لە کۆژانەکانی مرۆڤ تێناگات!… تەنها گرنگی بە ڕاستی و واقیع دەدات !.. دەستە وەستانە لە بەدیهێنانی دادپەروەری بۆقوربانیان کە هەزاران کەسن..ئەوانە هەرگیز دادپەروەری نابینن و لەبەر هیچ شتێکیش خەمبار نابن.!.

نوسەرو تویژەری بۆسنی پرۆفیسۆر دکتۆر گۆران سیمیک بەو وشانەی سەرەوە دیدی خۆی بۆ داد پەروەری ڕاگوزەری دەخاتەڕوو لە بۆسنەو هەرسک، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٥ ڕوبەڕوی شەڕی ناوخۆیی بویەوەو نزیکەی سەد هەزارکەس کوژرا، ٣٠ هەزارکەس ڕوبەڕوی دەست دریژی ڕەگەزی بونەوە، دەیان هەزار کەمئەندام بون، سەرەڕای وێرانکارییەکی زۆر وە پڕۆسەیەکی گەورەی  گۆڕینی دیموگرافی  لەوڵاتدا کە سێ پێکهاتەی سەرەکی تێیدا دەژین سڕبە ئەرسەدۆکسەکان و کرواتیە کاثۆلیکەکان و بۆشناقە موسوڵمانەکان.

گۆران سیمیک کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لەیاسای تاوانکاری و شارەزای دادپەروەری ڕاگوزەرییە ولەهەمانکاتدا شاعیرە،  دەڵێت: بۆچی لەسەر تاوانی جەنگ دەنوسین؟… ئینجیل دەڵێت ڕاستی ڕزگارتان دەکات… بەڵام جێگای داخە لە کۆمەڵگاکانماندا بەردەوام درۆ لەگەڵ خۆمان دەکەین وە ڕاستییەکان لەناودەبەین لەبری ئەوەی باسیان بکەین ، ئەوانە هەرگیزناگەنە دادپەروەری و سەبوری خۆیان لە هیچ شتێکدا نابیننەوە.

بەدرێژایی جەنگ پڕۆسەی بەڵگەنامەیی کردنی تاوانەکان(لە ئەکادیمیا و میدیادا) سنوردار بو، بێدەنگی بوە هۆی ئەوەی کەدەیان قوربانی کە دەیان توانی تاوانبارەکان بناسنەوە وە بەئازاری کوشتنی ڕۆڵەکانیان دەتلانەوە بەردەوام بون لەژیان وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەداوە .. بەو هۆیەوە تێڕوانینم بۆ یاساو دادپەروەری گۆڕدرا…  بەداخەوە کە دەنوسم یاسا هەست وسۆزی مرۆڤ ناناسێت، لە کۆژانەکانی مرۆڤ تێناگات!… تەنها گرنگی بە ڕاستی و واقیع دەدات!..بۆیە بومە پیاوی ئاینی و شاعیر، پاش ئەوەی کە بۆ ساڵانێکی دورودرێژ کۆژانی گەورەم دەبینی و لە ناوچاوانی قوربانیاندا دەمخوێندەوە، گۆڕدرام بۆ  پیاوەی ئاینی لەبری ئەوەی بەردەوام بم لە کاری پارێزەرایەتی چونکە دەمزانی ناتوانم دادپەروەری بۆ قوربانیان بەدی بهێنم، یاسا دەستەوەستانە لەوەی دادپەروەری بەدی بهێنێت.

 

پەرت کردنی ڕۆح

سیمیک چرۆکی قوربانیان بەتایبەت قوربانیانی دەست درێژی سێکسی لەڕێگای دیوانێکی شیعرییەوە گواستۆتەوە بۆخوێنەران وە وەریگێڕاوەتە سەرچەندزمانێک لەوانە ئینگلیزی ، وەک خۆی دەڵێت : ناوی کتێبە شیعرییەکەم (پەرت کردنی ڕۆح)ە کە هەوڵمداوە کۆژانی هەندێک لەقوربانیان بگوازمەوە بۆخوێنەران بەتایبەت قوربانیانی دەست درێژی سێکسی، ئەوقوربانیانە کە بەدرێژایی کات چێژ لەبێدەنگییەکەیان دەبینن لەکاتێکدا گەورەترین تاوانی جەنگیان لەدژ ئەنجامدراوە، زۆرێک وادەبینن گەورەترین تاوانی جەنگ کوشتنە، بەلام کۆژانی کوژراو چەند دەقیقەیەک تێپەڕناکات، لەکاتێکدا منداڵێک کە دەیان جار لەوانەشە سەدان جار دەست درێژی سێکسی کراوەتەسەر هەرگیز ئازارەکانی لە بیرناچێت بەدرێژایی ژیانی وەک مۆتەکەیەک لەگەڵیدا دەژی.

وێنای ئەوە بکە دەوڵەتێکی بچوک بکە کە ٥٠ -١٠٠هەزار کەس هەبیت دەست درێژی کرابێتە سەریان.. دەوڵەتێک ٧٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ هەبێت  کە ٣٠ هەزار کوژراوی لەخۆگرتبێت، دەوڵەتێک تەنها سێ ملیۆن کەس بێت بەڵآم سەدان هەزار تاوانباری تێدابێت.. دەیان بەندینخانەی زۆرەملێ هەبێت کەخراپترین شێوازی پێشێلکاری تێیدا بەخۆیەوە بینیبێت وە دەیان هەزار مرۆڤی تێدا بوبێت بەقوربانی ، ٥٠٠ کەمپی نیشتەجێ بونی ئاوارەکان بونی هەیە کە ٢٠٠ هەزار مرۆڤی تێدا دەژی، وەک سیمی دەڵێ دادگاکان ویاساکانی دادپەروەری ڕاگوزەری  و جێبەجێ کردنی دادپەروەری ناتوانن بچن بە هانای قوربانیانەوە.

 

تاکە شتی باش لە جەنگدا ئەوەیە کە کۆتایی هەیە!

بەڵام چی بکەین لە کۆژانی ئەو کەسانەی کە پێشتر گیراون و ڕوبەڕوی شێواندنی ڕۆحی و لاشەیی بونەتەوە؟ چی بکەین لە کۆژانی خێزانی قوربانیان؟  خێزانی ونبوان؟ چی بکەین لە ئازاری ئەو ژن ومنداڵانەی کەڕوبەڕوی دەست دریژی بونەتەوە وە بەردەوام برینەکانیان هەمو ساتێک لەگەڵیاندا دەژی بەدرێژای دەیان ساڵی ژیانیان ؟ چی سەبارەت بە کوشتنی کەسانی بەتەمەن ؟ کوشتنی منداڵان؟ کە دەستی یارمەتی یاسا ناگات پێیان وە بەردەوامن لە ژیانی ئاسایی خۆیان !

 

دوانەیی بکوژ و قوربانی

سیمیک باس لە گرفتێک دەکات لە دادپەروەریدا لە گۆشەنیگای وێنا کردنی (بکوژ و قوربانی)ەوە وە گۆشەنیگای یاسای موجەڕەدوە:

دو هۆکارهەیە کەوا لە قوربانیان دەکات وەک خەڵکی ئاسایی دوور بکەونەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزەران و پیاوانی یاسا لە کۆمەڵگاکانی دوای جەنگ ، یاسا مامەڵە لەگەڵ ڕۆحەکاندا ناکات ، مامەڵە لەگەڵ هەستی مرۆڤایەتیدا ناکات ، تەنیا مامەڵە لەگەڵ واقیع و ڕاستییەکاندا دەکات .. بەتایبەت یاسای سزادان فەزڵی تاوانباران دەدات بەسەر قوربانیاندا ، پاریزگارییان لێدەکات ، داوادەکات بەڵگە پێشکەش بکرێت لە کاتێکدا پیدەچێت نەتوانرێت ئەو بەڵگانە دەست بخرێن بۆ ئەوەی ئیدانە بکرێن و چەند ساڵێکی کەم بخرێنە بەندینخانەوە ودواتر ئازادبکرێن .!

دوای جەنگی جیهانی دووەم و هەمو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدران چیمان کرد دژی تاوانباران؟ جگە لە دروست کردنی دادگایەک بۆ دادگایی کردنی گەورە تاوانباران ، لە کاتێکدا قوربانیانمان ناچارکرد بەردەوامبن لەژیانی ئاسایی خۆیان.. زۆربەئاسانی دەوترێت بەڵگەکان بەس نین بۆ ئیدانە کردنی تاوانباران، باشترین شت بۆ قوربانیان لەبیرکردن بوو، وە دواتر هەمو دۆسییەکان داخران سەرەڕای کۆژانی زۆری قوربانیان بەدەست تاوانبارانەوە..

ئەگەر بڕوانینە سیسمی بنەڕەتی دادگای دادی نێودەوڵەتی (دەستەی دادوەری سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان کەبارەگاکەی لە کۆشکی ئاشتییە لە شاری لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا) وشەی دادپەروەی تێدا نابینین ، چونکە دادگاکان لە بنەڕەتدا دادپەروەری بەدی ناهێنن! دادگاکە دامەزراوە لە پێناوی تاوانبارکردنی چەند کەسێکی دیاریکراو بەتەنها ، بەڵام ئایا بابەتەکە لەوێدا تەواو دەبێت؟

سیمیک بەردەوام بو ، وە دوپاتی دەکردەوە کە یاساکان ناتوانن دادپەروەری بەدی بهێنن ، وە دەستەوەستانن لە دوبارە بونیاد نانەوەی کۆمەڵگاکان لە دوای جەنگ..

لەچیرۆکێکی شیعریدا کە سیمیک نوسیویەتی ، سەبارەت بەمن

داڵێک کە چەندین جار ڕوبەڕوی دەست درێژی سێکسی بۆتەوە، ئێمەش لەناوکەمپەکەدا گوێمان لە دەنگی بو بەڵام نەماندەتوانی هیچ کارێکی بۆبکەین ، ئەو منداڵە دوای جەنگ یەکێک لە تاوانبارەکانی ناسییەوە پاش دەست گیر کردنی حوکم درا بە تەنها حەوت ساڵ و پاش تێپەڕبونی چوارساڵ بەسەر حوکمەکەیدا هاتەدەرەوە…

لە کاتی دەرچونی لە بەندینخانە ئاهەنگێکی گەورەی بۆ ساز کرا و لەناوچەکەی خۆیدا ڕێزی لێنرا ، لە بەندینخانەدا سێ ژەمە نانی دەخوارد و ژیانێکی باشی بەڕێدەکرد ، مافی فێربون و چاودێری تەندروستی و وە لائیحەیەکی دریژ سەبارەت بەمافی تاوانبار هەیە لە بەندینخانەدا.. بەڵام ئەو منداڵەی کەبەدرێژایی ژیانی بەدەست کۆژانەکانیەوە دەناڵێنێت ناچارە بە شێوەیەکی زۆرئاسایی ژیانی خۆی بەڕێ بکات و پێی دەوترێت ئەواتا تاوانباران سزا دراون .. لەئێستادا ئەومنداڵە نەخۆشە  نە خێزان نەهاوسەری نیە، ناتوانێت هاوسەرگیری بکات، هیچ داهاتویەکی نیە ، دەیان جۆر حەب دەخوات بۆ ئەوەی بەرگەی ئازارەکانی بگرێت ،  لە کاتێکدا ئەوانەی دەست درێژییان کردۆتەسەر بەئازادی دەسوڕێنەوەو بەپیاو ناویان دەبرێت ، بەکەسانی باش دادەنرێن لای خێزانەکانیان وە نەوەکانیان ڕێزیان لێ دەنێن..

ئەم دیاردە لە عێراق و سووریاش ڕویداوە، قوربانیان دەبینن تاوانباران بە ئازادی دەسوڕێنەوە و ژیانی خۆیان دەژین بگرە لەلایەن پێکهاتەکانیانەوە ڕێزیان لێدەنرێت و وەک قارەمان سەیر دەکرێن..

 

 

 

ڕاستی ودادپەروەری

لەپێناو پێشخستنی کۆمەڵگاکانمان پێویستە لەسەرمان کە ڕاستی ودادپەروەریمان هەبێت، بەڵام ئێمە بۆسنەوهەرسک هەڵنەستاوین بە بونیاتنانی، بۆیە بەدەست شکستەوە دەناڵێنین ، گۆران سیمیک دەڵێت:

دوای جەنگ و زۆر بەئاسانی باسمان لە ” ڕاستییەکان” دەکرد کەدەمانویست بڵاوی بکەینەوە! هەر لایەک باسی ” ڕاستییەکان” ی خۆی دەکرد و بازاڕسازی بۆدەکرد ، هەریەک لەلای خۆیەوە چۆنی دەیست ئاواهی باسی لە ژمارەی تاوانباران وقوربانیان دەکرد تەنانەت بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکیان بەدەستەوە بێت .. وە هەمو ئەو ژمارەو زانیارییانەیان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکردەوەو وەک ڕاستی بەسەر کۆمەڵگادا دەیان سەپاند .. ئەمە لە هەمو شوێنێکدا ڕویداوە تەنانەت لە ئەڵمانیادا کە بەباشترین نمونە دادەنرێت لە دوبارە بونیادنانەوەی کۆمەڵگا لە دوای جەنگ، بۆچی ئەمە ڕودەدات ؟ لەبەر ئەوەی تاوانبارەکانی خۆمان بە باشتر دەزانین لە تاوانبارەکانی دی! لەبەر ئەوەی کاتێک تاوانبارەکانمان کەسێک دەکوژێ لە بەرامبەر بەهاوڵاتییەکی باشی دادەنێین !! لەبەرئەوەی سەرکردەکانمان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانمان وبەرپرسەکانمان بە پاڵپشتییەکی ئاشکرا یان نهێنی ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن ؟  وە لەبەر ئەوەی ئەوان ئێستە لە پێگەی بەهێزی دەڵەتتدان و خۆیان ونەوەکانیان لە سزا دەپارێزن!

پاش تێپەڕبونی ٢٥ ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگدا ڕستییەکان بەتەواوی دیاری نەکراون ، وە هیچ یەک لەوڕاستییانە بەدریژایی ئەو ماوەیە بەبەڵگەوە نەسەلمێنراون ،ناتوانم پێشنیاری کتێبێکتان بۆبکەم کە توانیبیتی تەواوی ڕاستییەکانی جەنگی بۆسنەو هەرسکی لەخۆیدا کۆکردبێتەوە، لەراستیدا کتێبێکی لەوجۆرەمان نییەمم باشترین سەرچاوەیەکی بەردەست بۆ ڕاستییەکان حوکمەکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان ودادگا ناوخۆییەکانە، کە ئەوانیش دیاری کراون، وە هەمو ئەوسەرچاوانەی ترجێگای متمانە نین ، درۆ و ڕاستیان تێدایە ، ڕاستییەکانیان پشت بەستونین بەبەڵگە وناتوانیت وەک ڕاستی ئاماژەی پێبکەیت..

لە بۆسنەدا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆمان نیە ، وە ئەگەر بڕوانینە ئەو زانیارییانەی کە لایەنەکانی کێشەکە خستویانەتە ڕوو ئەو زانیارییانە دەخەنەڕوکە خۆیان بەآڕستی دەزانن وە زانیاری و ژمارەکانی لایەنەکانی تر بەڕاست نازانن ، ژمارە زانیاری دژی بەرامبەرەکانیان دەخەنە ڕو بەبێ ئاماژەدان بەخۆیان .. لەبەر ئەوە ڕاگەیاندن ناتوانیت راستییەکان بخاتەڕوو.

ئەم دەوڵەتە ناتوانیت پێش بکەوێت ئەگەر نەتوانێت ژمارەی قوربانیانی بەڕاستی بخاتەڕوو ، تەواوی زانیاری سەبارەت بەڕوداوەکان و چۆنیەتی ڕوداوەکان و ئەوانەی بەرپرسن لەوڕوداوانە بخەنە ڕو، لێرەدا ئێمەباس لەدرێژەی ئەوڕوداوانەناکەین کەپێویستە بخرێنەڕو تەنهاباس لەدیاریکردنی ژمارەی قوربانیان دەکەین کە هەتائێستا ئەم کارە نەکراوە، هەندێ سەرچاوەباس لە کوژرانی ٩٦ هەزارکەس دەکەن ، سەرچاوەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی باس لەکوژرانی ١٠٥ هەزار کەس دەکەن ، لەکاتێکدا سەرچاوەکانی موسوڵمانە بۆشناقەکان باس لە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزارکەس دەکەن ، هەندێکی ترباس لە سێ ملیۆن قوربانی دەکەن کە شاهیدی نەهامەتییەکانی جەنگ بون ، وە لایەکی ترهەمو ئەو ژمارانە ڕەت دەکاتەوە..

ئەو ژمارانە لەلایەن هەمو لایەنەکانەوە بەبێ پشت ڕاستکردنەوە بڵاودەکرێتەوە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەگا دینییەکان و تەنانەت لە خوێندنگاو زانکۆکاندا ، وامامەڵەیان لەگەل دەکرێت وەک ژمارەی راستی و دور لەهەمو گومانێک ، هەمولایەنەکان ژمارەی ئەوانی تر ڕەد دەکەنەوە و ئەوژمارە دەهێنن کەخۆیان بە “ڕاست”ی دەزانن و دەیسەپێنن بەسەرکۆمەڵگادا بەهەمو ئەگەرەکانییەوە.

لێرەدا بە ونبونی ڕاستییەکان ، وە بە دانپێنەنانی واقیع وهەڵەکان لەهەمولایەنەکانەوە ، دادپەروەری ون دەبیت ، کۆمەڵگایەک دروست دەبێت کەپشت بەدرۆدەبەستێت بۆ بونیاد نانەوەی خۆی ، وەبەردەوام بەدەست فەشەلەوە دەناڵینێت..

دادپەروەری بەدی نایەت بەبێ خستنەڕوی راستییەکان بەبەڵگەنامەیی کردنیان و باسکردنی ڕاستیەکان  ودانپێدانانی ، وەبەبێ قبوڵکردنی هەمو بۆچونەکان لەپێناو ئاشتەواییدا ، ئەوە پڕۆسەیەکی گشتگیرە و تەواوکارە کەتەنیا لایەنە یاسایی و مادییەکان ناگرێتەوە بەڵکو لایەنە مرۆڤایەتییەکەش دەگرێتەوە..

وەک دەبینن ئەم ڕوداوە لەعێراق و سوریاشدا دوبارە دەبێتەوە ، ئایا ڕوداوەکان چۆن پۆلێنبەندی بکەین ؟ ئایا تاوانی کۆکوژییە، یان تاوانی کوشتنە پاڵنەری نەتەوەیی ودینی توندڕەوانە یان تەنها تاوانی کوشتنە؟ تائێستا بابەتەکە یەکلایی نەکراوەتەوە!  لەبۆسنەدا بەپێی بۆچونی پارێزەرەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی تاوانی کۆمەڵکوژی لەلایەن سڕبەکانەوە ئەنجامدراوە لە سربرنیتچا لە (تەمموزی ١٩٩٥) وە تاوانەکانی تر کۆمەڵکوژی نین تەنیا وەک تاوان سەیر دەکرێن لەبەر نەبونی بەڵگە سەبارەت بەوتاوانانە، خەڵکی بۆسنە پەڵپییان لەوبریارەی دادگای نێودەوڵەتی هەیە ، بەڵام سڕبەکان تانەیان هەیە لەو پەڵپەی بۆسنەکان ، هەمەلایەک بازاڕسازی بۆڕاستییەکانی خۆی دەکات ، ئەمەش بەردەوام کۆمەڵگا دابەش دەکات..

 

ئەو گۆرانییەی کەزۆرترین کاریگەری هەیە لای قوربانی

ڕوئیای قوربانی چییە بۆ دادپەروەری ؟ ئایا قەرەبوکردنەوەی مادییە؟ یان تۆڵەسەندنەوەیە لە تاوانبار؟ یان لەچارەسەرکردنیەتی لەڕوی دەرونییەوە و گرەنتی چاودێری تەندروستی وکۆمەڵایەتییەتی؟ سیمیک دەپرسێت

بۆبەدیهێنانی دادپەروەری لەڕوی یاساییەوە لەبۆسنە، تاوانبارێک بەکوشتنی کەسێک بۆماوەی چەند ساڵێک بەنددەکرێت ، وەلەدادگای نێودەوڵەتی بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێنێت.. ئەوە یاسایە.. ئەوە لەبیردەکات قوربانیان خەڵکانێکن پێوستیان بەژیانە، پێویستیان بە چاودێری تەندروستی وکۆمەڵایەتی وفێرکاری ومادیە، پێویستیان بەناردنی منداڵەکانیانە بۆخوێندن لەقوتابخانەو زانکۆکان، یاسا ئەوە لەبیردەکات کەدایکەکان خێزانەکانیان لەدەست داوە لەکاتی جەنگدا لەسەردەستی کەسێکی بکوژ کەبەخوێن ساردییەوە هاوسەررکانیان کوشتون ، وەپێویستەلەسەر ئەودایکانە ئەو قورساییە بەدریژایی ساڵانیکی زۆرهەڵبگرن..

پێت دەڵێن دوای جەنگ ژیان بەردەوامە ، وە خەڵک بیرلەوتاوانانە ناکەنەوە کەڕویان داوە ، وەژیان بەردەوامە و لەبیردەکرێت.. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ژیان بەگرانی بەڕێدەکرێت وە هەمیشەلەبەردەم یادەوەرییە ناخۆشەکانی ڕابردو ژیانی قورسی ئێستا و ناڕونی داهاتودایت.. ئەگەر دەتەوێت ژیانت بەرەو باشتر بگۆڕێت، دەبێت ڕاستییەکان بوترێت و بڵاوبکرێتەوە پشت بەستوبەبەڵگەنامەکان ، وەکاربکرێت لەسەرگۆڕانکاری لەچینی دەسەڵاتدار کەهۆکاری هەمو نەهامەتییەکان بون ، وەپێویستە تاوانباران سزا بدرێن..

ڕاستە سزایەکی دادپەروەرانە بونی نیە، تائێستاش هیچ سزایەکی دادپەروەرانە لەدونیادا بونی نیە، تاوانبارێک ئەوپەڕی ١٠ -٢٥ ساڵ ژیانی لەبەندینخانەدادەباتەسەر ، لەدادگا نێودەوڵەتیەکان سزای زیندانی هەمیشەیی دەسەپێنرێت بەسەریاندا، بەڵآم لەکۆتاییدا سزاکە نادادپەروەرانەیە سەبارەت بەو قوربانیانەی کە بەدرێژایی ژیانیان دەناڵێنن..

ڕاستییەکان ڕونن،سەبارەت بە قوربانیان دادپەروەی تەواوەتی تائێستا بونی نییە وبەدی نەهاتوە بەنیسبەت ئەوانەوە، لای ئێمەش ڕونە کەیاسا بابەتێکی نمونەیی نیە، لەسەرمان پێویستەکاربۆچاککردنی داهاتو بکەین..

لەگەڵ هەمو ئەوڕاستییانەدا کەسی قوربانی بەبی تێکەڵ بونی لەگەڵ کۆمەڵگادا و بەبی یارمەتی دەوڵەت وتاکەکان ودامەزراوەکان، ناتوانێت ژیانی ئاسایی بباتەسەر وەناتوانێت گرەنتی ژیانێکی ئاسایی بۆخێزانەکەی بکات، بابەتەکە تەنیاپەیوەست نیەبە قەرەبو کردنەوەی داراییەوە، بەڵکو پەیوەستە بە یارمەتی کۆمەڵگاوە و تێگەیشتنی کۆمەڵگا بۆئەو مامەڵەکردنیان لەگەڵیدا وەک مرۆڤ نەک تەنیا وەک قوربانی ، یارمەتی بدەن بۆدوبارە ژیانکردنەوە، ئەمەش پێویستی بە پێداویستی و تێچوی زیاترە دەوڵەت سەرفی بکات لە پێناو چاودێری کردنیدا..

سەبارەت بەقوربانی گۆرانییە کاریگەرەکەی لەژیانیدا بریتیە لە:

ژیان جوانە کاتێک کە خەم بونی نەبێت… دڵخۆشی باڵبکیشێت بەسەریدا.. دوبارە دڵخۆشییەکانی ڕابردوبگەڕێتەوە بۆمان .. ژیانمان ڕوناک ببێتەوە بەخۆشەویستی دایک وباوکمان بە پێکەنینەکانی دراوسیکانمان وە خۆشەویستی هەمولایەک.. وەرزەکانی پشوبێنەوە ، مۆڵەتی خوێندن وەربگرین، خۆشەویستی وغەزەل هەبێت، گفتوگۆی جدی لەگەل باوکەکان دەست پێبکاتەوە ، ترسەکان، قسەخۆشەکانی منداڵان سەبەراەت بە ….. سەبارەت بە هاوسەرگیری … ڕۆژێک بێت هەمو شت تەواو بێت..

ئەم ململانێیانە نەل ماڵەکانمان  ژیان و داهاتومانی کاول کرد، پێویستە لەسەرمان تێبکۆشین لەپێناو ڕونەدانەوەیان.. ئەگەر شتێکی وەها ڕویدا قوربانییەکان لەبیرنەکەین ، لەسەرمان پێویستە هەوڵبدەین بۆدوبارەدەست پێکردنەوەی ژیان لای قوربانییەکان نەک تەنیا قەرەبوکردنەوەی مادی ویارمەتیدان وپێشکەشکردنی یاسا… پێویستە ژیانێکی نوێی پڕ لەڕێزیان بۆدابین بکەین ، وە بیرمان بێت ئەوان مرۆڤن نەک تەنها قوربانی..

*****

ئەم بابەتە ، بەشێکە لە بەرهەمەکانی خولێکی ڕاهێنان کە ڕێکخراوی پاڵپشتی لە میدیایی ئازاد () بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ڕۆژنامەنوسانی بۆسنەوهەرسک ڕێکی خستبو، لە سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنە لە حوزەیرنی ٢٠١٨ ، بۆ ڕاگەیەندنکاران و چالاکوانانی عێراق و سوریا ، کەگرنگی دەدات بە شەڕی ناوخۆ لەبۆسنە (١٩٩٢-١٩٩٥) وە قۆناغی ڕاگوزەری ، وەڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ماوەی جەنگدا و دوبارە بونیاتنانەوەی ئاشتی..

سامان نوح/ صەباح كوردستان

مقالات ذات صلة

‫235 تعليقات

  1. Hi there, i read your blog from time to time and
    i own a similar one and i was just wondering if you get
    a lot of spam feedback? If so how do you prevent
    it, any plugin or anything you can advise? I get so
    much lately it’s driving me insane so any help is very much appreciated.

  2. Hi there, You have done a fantastic job. I’ll definitely digg it and personally recommend to my friends.

    I am confident they’ll be benefited from this website.

  3. Undeniably believe that which you said. Your favorite
    justification appeared to be on the net the simplest thing to be aware of.
    I say to you, I certainly get irked while people think about worries that they just don’t know about.
    You managed to hit the nail upon the top as well as
    defined out the whole thing without having
    side effect , people can take a signal. Will probably be back to get more.
    Thanks

  4. I feel this is one of the such a lot important info for me.
    And i am glad studying your article. However should statement on some basic things,
    The web site style is perfect, the articles is really nice : D.
    Just right task, cheers

  5. Oh my goodness! Incredible article dude! Thank you so much, However I am encountering problems with your RSS.
    I don’t understand the reason why I cannot join it. Is there
    anybody else getting similar RSS issues? Anyone that knows the
    solution will you kindly respond? Thanx!!

  6. I have been exploring for a bit for any high quality articles or weblog posts in this sort of space
    . Exploring in Yahoo I ultimately stumbled upon this
    web site. Studying this information So i’m glad to show that I’ve an incredibly
    good uncanny feeling I came upon just what I needed.
    I most without a doubt will make certain to do not disregard this website
    and provides it a glance on a constant basis.

  7. Useful info. Lucky me I discovered your website by chance, and I’m shocked why this coincidence did not happened in advance!
    I bookmarked it.

  8. It’s actually a nice and useful piece of information. I am satisfied that
    you simply shared this useful information with us.
    Please stay us up to date like this. Thanks for sharing.

  9. Hey! Quick question that’s totally off topic. Do you know how to make
    your site mobile friendly? My web site looks weird when browsing
    from my apple iphone. I’m trying to find a template or plugin that might be able to correct this problem.

    If you have any suggestions, please share. Many thanks!

  10. No matter if some one searches for his required thing, therefore he/she wishes
    to be available that in detail, thus that thing is
    maintained over here.

  11. I was just looking for this info for a while.
    After six hours of continuous Googleing, finally I got it in your website.
    I wonder what’s the lack of Google strategy that don’t rank this kind
    of informative websites in top of the list.
    Generally the top websites are full of garbage.

    Feel free to surf to my website wrinkle skin

  12. Good day! I know this is kinda off topic nevertheless I’d figured I’d
    ask. Would you be interested in trading links or maybe guest
    authoring a blog post or vice-versa? My website addresses a lot of the same subjects as
    yours and I feel we could greatly benefit from each other.
    If you’re interested feel free to send me
    an email. I look forward to hearing from you! Great blog by the way!

    Stop by my site anti aging skin care

  13. Excellent beat ! I would like to apprentice even as you amend your website,
    how could i subscribe for a weblog web site?
    The account aided me a appropriate deal. I had been a little bit acquainted of
    this your broadcast provided bright transparent idea

  14. May I just say what a comfort to find somebody who really understands
    what they are discussing on the net. You definitely understand
    how to bring an issue to light and make it important. A
    lot more people should check this out and understand this
    side of the story. I was surprised you’re not more popular because you certainly possess the gift.

  15. You’re so cool! I don’t believe I have read through a single thing like this before.
    So wonderful to discover another person with original thoughts on this
    subject. Really.. many thanks for starting this
    up. This web site is one thing that is required on the internet, someone with
    a little originality!

    Feel free to visit my blog post :: tooth pain

  16. It’s the best time to make some plans for the future and it is time to be happy.
    I’ve read this submit and if I could I desire to counsel you some fascinating things
    or advice. Maybe you could write subsequent articles regarding this
    article. I want to learn even more things approximately it!

    Also visit my web site http://www.comptine.biz

  17. I’m now not positive where you are getting your information, however great topic.
    I needs to spend some time finding out much more or working out more.
    Thank you for fantastic info I used to be searching for this information for my mission.

    Feel free to surf to my page :: hemp benefits

  18. It?s nearly impossible to find well-informed people in this particular topic,
    however, you sound like you know what you?re talking about!
    Thanks

    My homepage Curt

  19. I seriously love your blog.. Excellent colors & theme.
    Did you develop this web site yourself? Please reply back as
    I?m hoping to create my own personal blog and want to know where you got this from or exactly what the theme is named.
    Cheers!

    My site: try weed doctor

  20. It is perfect time to make some plans for the
    future and it’s time to be happy. I have read this post and if
    I could I desire to suggest you few interesting things or suggestions.

    Perhaps you could write next articles referring to this article.
    I want to read more things about it!

    Also visit my web-site :: http://23.95.102.216

  21. Howdy! I could have sworn I’ve been to this blog before but after browsing through some
    of the post I realized it’s new to me. Nonetheless, I’m definitely happy I found it and I’ll be bookmarking and checking back frequently!

    Visit my site :: growing weed

  22. Definitely believe that which you said. Your favorite justification appeared to be on the internet the easiest thing to be
    aware of. I say to you, I definitely get irked while people
    consider worries that they just don’t know about. You managed to hit the nail upon the top and also defined out the
    whole thing without having side-effects , people can take a signal.
    Will probably be back to get more. Thanks

    my blog post carb diet

  23. magnificent post, very informative. I wonder why the other specialists of this sector do
    not notice this. You should continue your writing.
    I’m confident, you have a great readers’ base already!

    Feel free to visit my web page: heal eczema

  24. I precisely wanted to thank you so much yet again. I’m
    not certain what I would have handled without the entire creative ideas discussed by you relating to such a subject.
    It actually was a real troublesome case for me personally,
    however , viewing your specialized strategy you managed it made me to weep with gladness.

    Now i’m grateful for this guidance and then trust you find out what a great job you were putting in educating the rest all through your websites.

    I am certain you’ve never met all of us.

    Feel free to visit my web page :: 163.30.42.16

  25. Fantastic items from you, man. I’ve bear in mind your stuff prior
    to and you’re just extremely excellent. I actually like what you have bought right here, certainly like what you’re stating and the way through
    which you say it. You are making it enjoyable and you still take
    care of to keep it wise. I can not wait to read much more from you.
    This is actually a tremendous website.

    Here is my page … belly fat supplements

  26. Hello There. I found your blog using msn. This
    is a really well written article. I’ll make sure to bookmark it and
    return to read more of your useful info.
    Thanks for the post. I’ll definitely comeback.

    my web page: diet pill

  27. My programmer is trying to convince me to move to .net from PHP.

    I have always disliked the idea because of the costs.
    But he’s tryiong none the less. I’ve been using WordPress on several websites
    for about a year and am anxious about switching to another platform.
    I have heard fantastic things about blogengine.net. Is there a way I can transfer all
    my wordpress posts into it? Any kind of help would be greatly appreciated!

    Also visit my web-site – atkins diet weight loss protein based diet revolution diet plan surrounding atkins diet diet book

  28. Write more, thats all I have to say. Literally, it seems as though you
    relied on the video to make your point. You definitely know what youre talking about,
    why throw away your intelligence on just posting videos ready incase to your site when you
    could be giving us something informative to read?

  29. I know its itself is free for personal file sharing….but people are also upload a content which is copyrighted….downloading this is illegal in uk or not? becoz we are not uploading like torrent only downloading.. Its anywhere illegal but people r still downloading in some countries like india, pak becoz the ISP do not say anything….thats im asking is this same thing is happening in uk also?.

  30. hey there and thank you for your information – I’ve definitely picked up anything new from right here. I did however expertise several technical points using this website, since I experienced to reload the website lots of times previous to I could get it to load properly. I had been wondering if your web hosting is OK? Not that I am complaining, but slow loading instances times will often affect your placement in google and could damage your high-quality score if advertising and marketing with Adwords. Anyway I am adding this RSS to my e-mail and can look out for much more of your respective intriguing content. Make sure you update this again soon..

  31. Состояния влюбленности и гипноза весьма схожи между собой.
    Подверженный тому или иному состоянию
    объект становится абсолютно ведомым.
    Для него характерны уступчивость,
    отсутствие инициативы, подчинение объекту влюбленности или гипнотизеру.
    Но есть и существенные различия.
    Если влюбленность рано или поздно приводит к сексуальному удовлетворению, то состояние гипноза, связанное с
    полной самоотдачей, исключает
    возможность такого удовлетворения.
    Как вернуть интерес к жизни в любом возрасте

  32. We are a gaggle 志愿者和 starting a brand new 我们社区的计划.您的web site offered 我们useful info work.你有 执行 令人印象深刻 工作和我们的整个 社区 可能是对你感激.

  33. I want to start a website. It will be asking for money only to fund the seminars associated with holding meetings for the clients and for mailouts. How should I go about setting that up?.

  34. Психическое здоровье включает в себя наше эмоциональное, психологическое и социальное благополучие. Это влияет на то, как мы думаем, чувствуем и действуем. Оно также помогает определить, как мы справляемся со стрессом, относимся к другим и делаем здоровый выбор.
    Психическое здоровье важно на каждом этапе жизни: с детства и подросткового возраста до взрослой жизни.ние) — специалист, занимающийся изучением проявлений, способов и форм организации психических явлений личности в различных областях человеческой деятельности для решения научно-исследовательских и прикладных задач, а также с целью оказания психологической помощи, поддержки и сопровождения.

  35. My programmer is trying to persuade me to move to .net from PHP.
    I have always disliked the idea because of the expenses.
    But he’s tryiong none the less. I’ve been using Movable-type on a number of websites for about
    a year and am anxious about switching to another platform.
    I have heard great things about blogengine.net.
    Is there a way I can transfer all my wordpress posts into it?
    Any kind of help would be really appreciated!

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى